پلاتفۆرم یارسان، یاری کورد، پلاتفۆرم هۆرام: تێکۆشانی شەهید ڕێزان جاوید، تێکۆشانێکی نەتەوەیی بوو

تێکۆشانی شەهید ڕێزان جاوید ، تێکۆشانێکی نەتەوەیی بوو

:
ڕاگەیەندراوی  پڵاتفۆرمی هۆرام ، پڵاتفۆرمی یارسان و یاری کورد لە سەر تیرۆری شەهید ڕێزان جاوید و هەڤاڵانی بە دەست ڕژیمی فاشیتی تورکیە .
بە داخەوە جارێکی دیکە هەواڵی شەهید بوونی یەکێک لە کەسایەتیە شۆرشگێرەکانی کوردستان بە دەست داگیرکارانی وڵات ، گەلی کوردی لە هەر چووار پارچە و دەرەوەی وڵات خەمبار کرد . شێوازی تیرۆر کردنی هەڤاڵ ڕێزان و هەڤاڵانی دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە دۆژمنانی گەلەکەمان بۆ لەناو بردنی ڕێبەران و کەسایەتیە شٶرشگێرەکانی کورد هەموو کات هاوکاری یەکدی بوونە. شەهید ڕێزانیش یەکێک لەو سەرکردە و کەسایەتیانیەی ڕۆژهەڵات بوو کە لە بەر خەباتی  ڕێکخستنی خۆی و پەیوەندی بەهێزی لە گەل جوانانی ڕۆژهەڵات ،  پێشەنگایەتی جووڵانەوەی دژ بە خیانەت لە باشوور ، فرماندەهی ڵەشکەری لە بەرخۆدانی باکوور و هەر وەها بەشدار بوون لە شۆرشی رۆژئاوای کوردستان خەونی لە خائێنان و داگیرکارانی کوردستان زڕاندبوو .
هەر وەها کە دەزانین لە رۆژی ٦-٨-٢٠٢٢ بە پیڵانی هاو بەشی رژیمی جمهووری ئیسڵامی ئێران و تورکیە  بە هاوکاری خۆفرۆشانی ناوخۆ هەڤاڵ ڕێزان جاوید لە قامیشڵۆ تیرۆر کرا  . شەهید بوونی هەڤاڵ ڕێزان نە تەنیا بۆ ڕیکخستنەکانی کۆدار و پژاک ، بۆ بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی گەلەکەمان و سەرخستنی تێکۆشانی یەکیەتی نەتەوەیی دژ بە داگیرکارانی کوردستان و خائێنانی ناوخۆ خەسارێکی مەزن بوو . تێکۆشانی شەهید ڕێزان لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوو تێکۆشانێکی شۆرشگێرانە لە پێناو سەرخستنی هزر و ڕامانی یەکیەتی نەتەوەیی بوو . لە سەرەوەی ئەوانە لە ژیانی ڕۆژانەدا ، هەڤاڵ ڕێزان کەسایەتییەکی لە سەر خۆ ، بە ئیرادە ، دیموکرات و ئازادیخواز و خۆ نەویست بوو .
ئێمە وەک پڵاتفۆرمی یارسان ، یاری کورد و پڵاتفۆرمی هۆرام ، سەڕەڕای شەرمەزار کردنی پیڵانی  ڕژیمەکانی ئێران و تورکیە لە سەر شەهید کردنی هەڤاڵ ڕێزان و هەڤاڵانی . سەر ساقی و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلەکەمان ، گەلی ڕۆژهەڵات و بە تایبەت بنەماڵەی سەربەڕزیان دەکەین . لێڕەدا  لە کەسایەتی شەهید رێزان و هەڤاڵانی یادی هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان وە بیر دێنینەوە . هەر وەها داوا لە گەنجانی کورد و گەلەکەمان دەکەین بە بەشدار بوون لە ڕێزەکانی تێکۆشان ، سەرەڕای تێکشکاندنی خەتی خیانەتو داگیرکاری ، بە دیهێنەری ئاوات و ئامانجی شەهیدانی کورد و کوردستان بن.
پڵاتفۆرمی یارسان
یاری کورد
پڵاتفۆرمی هۆرام
١٠-٨-٢٠٢٢

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *