شەورای بەڕێوەبەری پلاتفۆرمی یارسان: هێرش بۆ سەر گۆڕستانی کاکەییەکان هێرشێکە بۆ سەر ژیان هاوبەشی باوەریەکان و گەلانی هەرێمەکە
هێرش بۆ سەر گۆڕستانی کاکەییەکان هێرشێکە بۆ سەر ژیان هاوبەشی باوەریەکان و گەلانی هەرێمەکە
لە مانگی رابردۆ دا لە هەردوو پارێزگای کەرکوک و هەولێر، کە لە ژێر دەسەڵاتداری حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی فیدراڵی عێراق دایە دوو جار هێرش کراوەتە سەر گۆڕستانی باوەرمەندانی کۆمەڵگەی کاکەیی_یارسان و لە ئاکامدا کێلی سەر گۆڕی ژمارەی زۆرێک لە گۆڕەکانی ئەو دوو مەزارانە شکاون، هێشتا روون نەبوەتەوە کی ئەم هێرشانەی ئەنجام داوە و بکەرانی نادیارن.
لە ساڵانی ڕابردوودا لە کاتێکدا داعش دەستی بە چەتەگەری کرد و هێرشەکانی دژ بە خەڵکی ناوچەکانی دەوربەری کوردستان و سوریە و عێراق دەسپێکرد کەمینە ئایینی و پێکهاتەکان جیا لە باوەری ئسلامی سونی رۆژ بە رۆژ مەترسی لەناوچونیان قۆل بونەوە کە دەتوانین ئاماژە بە کۆمەڵکۆژی گەلی ئێزدی و هێرشی وەحشیانەی داعش لە سەری ئەم پێکهاتە بکەین. لە ئەو کاتە وە بۆ بەرەنگار بۆنەوەی داعش کۆمەڵگەی کاکەیی زۆرتر لە ٣٠٠ رۆڵەی قارەمانی پێشکەش بە ژیان بەرانبەر، یەکسانی و ئازادی کرد.
بە تێپەر بۆن کات و لاوازی داعش، مەترسی لە ناو چۆنی کەمینە پێکهاتە و باوەریەکان کەم رەنگ بوو، بەڵام هێشتا مەترسی و هێرش لە سەر ئەوان کوتایی نەهاتووە. هێرشی ئەم دواییە بۆ سەر کاکەییەکان نیشاندەری ئەو ڕاستیەیە کە کەمینە پێکهاتەکان و کەمینە باوەریەکانی جوگرافیای عێراق و هەرێمی کوردستان هیچ کات لە ئارامی و ئاسودەییدا ژیان ناکەن و هەڕەشە لە سەریان زۆرە، لە بەر ئەوە ی ئەو کەمینانە خاوەنی هێزی جەوهەری و پارێزین خۆیان نین بەدڵنیایی بە بۆچکترین هێرش دەتوانێ گەورەترین لەتمەیان لێ بدرێ و تۆشی کێشەی هەرە گەورەببن. دەنگۆی ئەوەش هەیە کە عەسکەری خودی حکومەتی فیدرالی عێراق بۆ تەعریب کردنی خەڵکی کاکەیی هێرشیان بۆ سەر گۆڕستان حەواش لە کەرکوک ئەنجام داوە کە ئەمە دەتوانێ پلانێگ قیزەوەن لە لایەن حکومەتی ناوەندی ببێ بۆ گەلی کورد و هەموو خەڵکی نێشتەجێ لە هەرێمەکەدا، تەنانەت دەتوانین بڵێن ئەم هێرشە هێرشێگە بۆ لە ناو بردن ژیان هاوبەش هەزاران ساڵەی باوەرمەندان و گەلان لە هەرێمەکەدا.
ئەوەی کە ئێمە وەک پلاتفۆرمی یارسان جەختی لە سەر دەکەین دورست کردنی هێزی کۆمەڵگەی کاکەییە بۆ پاراستنی خۆیان و دیاری کردنی بەڕێوەبەرێک لە خودی کۆمەڵگەیە، چۆنکە بە هێچ شێوەیگ حکومەتی ناوەندی و هێزەکانی تر ناتوانن کۆمەڵگەی کاکەیی بپارێزن، لە کۆتاییدا کردەوەی قیزەوەن و دوور لە ئەخلاقی هێرشبەران بە تۆندی شەرمەزار دەکەین و ئامادەین بۆ یارمەتی دانی خەڵک کاکەییمان لە باشوور کوردستان، باوەرمان وایە بە یەکڕیزی و هاودەنگی دەتوانین کۆمەلگەی کاکەیی/یارسان لە هەر جۆرە مەترسییەک بپارێزین و هێزێکی کاریگەرمان هەبێت لە کایەی تێکۆشان.
شەورای بەڕێوەبەری پلاتفۆرمی یارسان