با هەموو بە یەکدەنگ لە بەرامبەر هێرشی دەوڵەتی تورک هەڵوێست بگرین
لە هەموو جیهان، مرۆڤاێەتی هەوڵ دەدەن کە لەبەرامبەر قەیرانی کۆرۆنا خۆیان بپارێزن، هەوڵ دەدەن کە پێش بەم قەیرانە بگرن. هەموو بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی وڵاتان هەوڵ دەدەن کە گەلی خۆێان لەم فەلاکەتە بپارێزن. لێ لەم ساتە وەختەی کە هەموو جیهان سەرقاڵی ئەم کارەساتەن، دەوڵەتی تورک ئەم قەیرانی کۆرۆنایەی قۆستووەتەوە و کردوویەتە هەلێک و هێرش کردنە سەر گەلی کوردی زیاتر کردووە.
لەبەر هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی مەخموور، دوێنی سێ ژن کە ڕۆێشتبوون بۆ مەڕ دۆشین، کرانە ئامانج و گیانیان لەدەست دا. وەکوو پارت و ڕێکخراوی سیاسی و ڕێکخستنی و کەسایەتی سەربەخۆ کە ناومان لە ژێرەوە هاتووە، ئەم هێرشە بە تووندی شەرمەزار دەکەین.
سەرەتا حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان ،لە هەمبەر ئەو هێرشە دڕندانەێە هەتا ئەم ساتە بێدەنگیان هەڵبژاردووە. ئەم بێدەنگیە ئەو بوێریەی داوەتە حکومەتی تورک کە هەتا ئێستا بەردەوام بن لە هێرش کردن. ئێمە ئەم بێ دەنگیە بە هیچ جۆرێک قبووڵ ناکەین. بە تایبەتی بێ دەنگی سەرۆکاێەتی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە ئەمە خۆی لە ناو گەلی کورد دا ناڕەزاێەتیەکی گەورە دروست کردووە.
لەگەڵ هێرش کردنە سەر کەمپی مەخموور، لە هەمان سات دا لە هەرێمی زینێ وەرتێ، لە نێوانی پێشمەرگەکانی پ د ک و پێشمەرگەکانی ی ن ک ئاڵوزی دێتە ئاراوە و ئەگەری ئەوە هەێە ببێتە هۆی داگیرسانی شەڕی ناوخۆ. ئەم بارودۆخە بە هیچ جۆرێک قابلی قبووڵ نییە. جەنگێک لە نێوان پارتە کوردیەکان، تەنها خواست و ئامانجی هێزە داگیرکەرەکانی کوردستانە و بە تایبەتی لەم کات و ساتە دا خزمەت کردنە بە دوڵەتی تورکیە.
ئێمە سەرەتا بانگەوازی بۆ سەرۆکاێەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی ئەوان لە بەرامبەر هێرشی دەوڵەتی تورک، بۆ گەلی کورد گەلێک گرانە و بە هیچ چەشنێک قەبووڵ ناکرێت. پێوسیتە لەم مژارەدا ناڕازیبوون و هەڵوێستی کردەیی نێشان بدرێت و گەمارۆ لەسەر گەلەکەمان لە کەمپی پەنابەرانی مەخموور لا ببرێت، لەبەر ئەوەی ئەوە گەمارۆیە بۆ سەر گەلی کوردە و ئیدی گەیشتووەتە ئاستێک کە جێگای شەرمە.
تەنها بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی مەخموورە ،بانگەوازی ئێمە بۆ گەلی کوردستان؛ هێرش و نەیاری دەوڵەتی تورک نییە، بەڵکوو هێرشە لەسەر هەموو گەلی کورد، جیهان لە بەرامبەر فەلاکتی کۆرۆنا ڤایرۆس هەوڵ دەدات کە خۆیان بپارێزن، لێ دەوڵەتی تورک لەم کاتەدا بەردەوامە لە نەیاری کردنی گەلی کورد و بە هەموو هێزی خۆیەوە دەیهەوێت دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە ناو ببات.
پێویستە کە گەلی ئێمە لە بەرامبەر هێرشی دەوڵەتی تورک، لە هەر چوار پارچەی کوردستان و پێکەوە؛ وەکوو پارتی سیاسی، ڕێکخراوە مەدەنیەکان، ڕۆشنبیران، هونەرمەندان، میدیای کوردی هەموو یەک دەنگ بن. دۆست و دوژمن ببینن کە هەموو گەلی کوردستان لەبەرامبەر هێرشی دەوڵەتی تورک یەک دەنگن. هەتاکوو ئێمە هەموو پێکەوە یەک نەگرین، ناتوانین لەبەرامبەر هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک خۆمان بپارێزین و لە بەرامبەر مێژوو ناتوانین خۆمان بپارێزین.
ئێمە بانگەوازی بۆ نەتەوە یەک گرتووەکان و حکومەتی عێراق دەکەین کە لە بەرامبەر هێرشی دەوڵەتی تورک بێ دەنگ نەبن، بێ دەنگی هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکات، بۆ پاراستنی گەلەکەمان لە کەمپی پەنابەرانی مەخموور پێویست دەکات کە بەرپرسیارەتی خۆتان بەجی بهێنن.
پارت و ڕێکخراوی بەشدار:
• YNK (Yektiya Niştimanî Kurdistan) • Tevgêra GORRAN • KCDK-E (Kongra Civaka Kurdistaniyan-Ewrupa)
• TJK-E (Tevgêra Jinên Kurdistanê-Ewrupa) • Partiya ŞÛÎ Kurdistan Basur • Partiya Zahmetkêşan – Başûr • PADÊ (Partiya Azadî û Demokrasiya Êzîdiya) • Tevgêrê Azadî • PYD (Partiya Yekîtiya Demokrat) • P.D.K.S (Partiya demoqtat a kurdi ya sûrî) • Partiya Çep a Kurd li Sûrî. • Tevgera nûjen ya kurdistanî-sûrya. • Partiya demokrata kurd li sûriya( el partî). • Partiya demokrata pêşverû ya kurd li sûriya. • Partıya Çepa Demoqrat A Kurd le Sûrıya. • PYDKS – Partiya Yekiti ya demoqrat a kurd li sûriyê . • Partiya rêkeftin a kurd li sûrya. • Partiya çaksaziya kurd li sûriya. • Partiya kesk a Kurdistanî li sûriya. • Partiya demokrata Kurdistanî li sûrya. • Partiya komanist a Kurdistanî li sûriya. • PÎK (Partiyaislamiya Kurdistan) • KKP ( PartiyaKominista Kurdistan) • Tevgera Kawa • PJAK(Partiya Jiyana Azada Kurdistan) • yakyatî şorşgêrî kurdistan • KODAR (Civaka Demokratîk û Azada Rojhelatĕ Kurdistan) • KJAR (Civaka Jinên Rojhelatî Kurdistan) • Platforma Horam • Plattform Zagros • Plattform Yarsan • Yarî Kurd • Kurdische Gemeinde Stuttgart e.V • FEDA ( Federesyona Elewîyên Kurdistan) • NAV – YEK (Federasyona Komelên Êzidiya) • Kurdische Zentrum Berlin • CIK ( Civaka Islamiya Kurdistan) • Enstituta Kurdî – Almanaya • Enstituta Kurdî – Bruksel • MŞD ( Meclîsa Şingal a Derveyî Welat) • YMK ( Yekîtîya Mamostayên Kurdistan) • YES (Yekitiya Êzdiyên Sûri) • Kurdisch Gemeinde Brandenburg – Berlîn • Dachverband der Êzidischen Frauenräte • DKF (Deutsch-kurdisches Forum) e.V Dresden • Mezopotamya Halk Kongresi. • Mezopotamya Özgurluk Partisi. • Kurdistan human rights Association