بۆ یەکم جار گۆرانیەکی بە زاراوەی ماچۆ کە تایبەتە بە کاکەییەکان تۆمار کرا
روبار ڕه‌شید کاکه‌یی وه‌ک یه‌که‌م ئافره‌تی کاکه‌یی و یه‌که‌م که‌س گۆرانیه‌کی به‌زاراوه‌ی ماچۆ که تایبه‌ته به کاکه‌ییه‌کان تۆمارکرد گۆرانیه‌که باس له‌و کاره‌ساتانه ده‌کات که له ساڵی ٢٠٠٣ وه به‌به‌رده‌وامی کاکه‌ییه‌کان به ده‌ستی گروپه چه‌کدارییه‌کانی تیرۆریستی شه‌هید ده‌کرێن که‌چی ووڵاتی عێراق بێده‌نگه و نایان پارێزین
ئه‌و گووتی: به‌داخه‌وه چه‌ندین جار به‌شێوه‌ی فه‌رمی داوامان له هێزه‌کانی عێراق کرد بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی به‌شێک له کلیپی گۆرانیه‌که له قه‌برسانی عه‌لی سه‌رایی کاکه‌یی بگرین له شارۆچکه‌ی داقوق که‌چی ڕێگریان لێ‌کردین ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم حکومه‌ت عێراق به‌م شێوه‌یه ده‌بێت مافی ئێمه‌ی کاکه‌یی بدات
گۆرانیه‌که ئاوازی فلۆکلوری کاکه‌یی و شعره‌که‌ی له‌لایه‌ن یاسر عادل کاکه‌یی نووسراوه دابه‌شکردنی ده‌نگ و تۆمار کردنی ئاراس ڕه‌فعه‌ت
لێره‌یشه‌وه زۆر سوپاسی هونه‌ر دیلۆن ده‌که‌م که وه‌ک خۆبه‌خش کاری ده‌رهێنه‌ر و وێنه‌ی کلیپه‌که‌ی بۆ کردین هه‌روه‌ها میوزک ژهنهکانیش کاکه‌یین و به‌خۆبه‌خشی کاریان تێدا کرد